Çand_û_Hûner
هونەرمەندێکی ئەمەریکی ئەمجارە خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکایەتی
هونەرمەندێکی ئەمەریکی ئەمجارە خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکایەتی
''کانی وێست'' گۆرانی بێژی ڕاپی ئەمەریکی لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە کە ئەگەری خۆ هەڵبژاردنی هەیە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
''کانی وێست'' دەڵێ: هەرچەندە من لەگەڵ دۆناڵد ترامپ نیم هەموو کاتێ بەڵام وەکو برام وایە.
هەروەها دەڵێ: لە ساڵی 2024 کاتێک دەبمە سەرۆکی ئەمەریکا پێویستە ناوی فڕۆکە تایبەتییەکەی سەرۆکایەتی بگۆڕم بۆ (ییزی) کە ئەویش هێما بازرگانیەکەیەتی و دەڵێت من بەڕێوەبەری کارەکانم نیە و کەس ناخەمە ئەو پۆستەوە.
''کانی وێست'' پێشتر 21 جار خەڵاتی گرامی بردووەتەوە لە کاری هونەریدا و لە ساڵی 2016 توشی نەخۆشی نەفسی بوو داخڵی خەستەخانەیان کردو لەو کاتەوە زۆر بە کەمی دەردەکەوێت.