لە مەراسمێکدا لە سنە ڕێز لە مەولوودنامە خوێنەکانی ئەو پارێزگایە نرا
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێک و به به‌شداریی به‌رپرسانی باڵای پارێزگای سنە ، سه‌رجه‌م مه‌ولوودنامه خوێنه ناسراوه‌کانی کوردستان ڕێزیان لێ گیرا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ی پێنج شمه، ڕێوڕه‌سمێک به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رانی و به‌رپرسانی پارێزگاکه له هۆڵی تایبه‌تی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان لە سنە به‌ڕێوه چوو، بۆ ڕێز گرتن له هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقای خانه‌قایی و مه‌لوودنامه خوێنانی پێشه‌نگ و ناسراوه‌ی کوردستان.
به‌رپرسی ته‌له‌فیزیۆنی کوردستان لە سنە له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ووتی: کوردستان جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کی مه‌ولوودنامه خوێنی و مه‌دیحه سهراییه و له‌م ڕووه‌وه هونه‌رمه‌ندی زۆر باش و به‌رچاوی پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌بولقاسم ئهمانۆڵاهی ئاماژه‌ی به زیندوو کردنه‌وه‌ی دیارده کەلتوورییە ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان کرد و وتی: هه‌وڵ بۆ ڕێز گرتن له مامۆستایانی ئه‌م بواره یه‌کێکه له پێویستیه سه‌ره‌کییه‌کان و ده‌بێت ئێمه له دوای ئه‌وه بین تاکوو ئه‌م کەلتوورە جوانه به نه‌وه‌ی نوێی بناسێنین.
شایانی باسه که ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له دوو به‌شی مه‌ولوودنامه خوێنی و ڕێز گرتن له هونه‌رمه‌ندانی مه‌لوودنامه خوێنی و پێشه‌نگه‌کان به‌ڕێوه چوو.