ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت
ناسین نامه‌ی شاعری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س له نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، ناسین نامه‌ی شاعری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س له نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.
ئه‌م کتێبه گفتوگۆ و بیروڕای چه‌ندین شاره‌زای ئه‌ده‌بیات سه‌باره‌ت به شێرکۆ بێکه‌سیش له خۆ ده‌گرێت.
دوکتور وه‌رزه‌نده لەمبارەوە وتی: کتێبه‌که له ئاماده بوونی کۆتایی دایه، هه‌موومان ده‌زانین که شێرکۆ بێکه‌س یه‌کێکه له شاعێره دیاره نوێخوازه‌کانی کورده که کاریگه‌ری یه‌کجار زۆری به سه‌ر پڕۆسه‌ی شێعری کوردی‌دا هەبووه.
ئه‌و زیادی کرد: به‌م بۆنه‌وه به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه که هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان و کاری ئه‌م شاعێره به باشی بناسین و ئه‌م کتێبه‌ش کاری نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێ کرد و ڕوو له ته‌واو بوونه و به زوویی له چاپ ده‌درێت.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ له ئێران ئاماژه‌ی بەوە دا: له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵ دراوه که بیروڕای مامۆستایانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه جیهانییه‌کانی شێعری بێ که‌س به تایبه‌ت له ئێران و هه‌رێمی کوردستان بخرێته به‌رده‌ست.
ئه‌و وتی: شێرکۆ بێکه‌س کاتی خۆی په‌یوه‌ندی زۆر باشی له‌گه‌ڵ شاعێرانی ئێرانی هه‌بوو و کتێبه‌کانیشی زۆربه‌یان به زمانی فارسی وه‌رگێڕدراون.
شایانی باسه که شێرکۆ بێکه‌س خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی توخۆلۆفسکی پێشکه‌ش کراوه و له ساڵی ۱۹۴۰ له سلێمانی له دایک بووه و دواجار له ساڵی ۲۰۱۳ له وڵاتی سۆئید له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک کۆچی دوایی کرد و ته‌رمه‌که‌ی بۆ پارکی ئازادی شاری سلێمانی گوازرایه‌وه.
دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده، نووسه‌ری ئه‌م کتێبه ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆی ئازادی سنه‌یه و سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسییه.