TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

پۆستەری فیلمی ”کۆچەری بچکۆل“ بڵاو کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Ekim 2020 17:29

پەیامی کورد ... پۆستەری فیلمی ”کۆچەری بچکۆل“ بڵاو کرایەوە

 

پۆستەری فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان ونمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.

 

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی"محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی"دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی"سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی "بێهزاد خۆرشیدی" دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.

 

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

 

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش ١٩٨ فیلم لە دەرهێنەرانی ٧١ وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

Paylas: