TR KU SO
FB X
Cîhan

بەلەمێک کە 110 کەسی هەڵگرتبوو ژێر ئاو کەوت

Arsalan
Editor
📅 23 Nisan 2024 19:13

 

دەزگای لوتکە رایگه‌یاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا .

دەزگای لوتکە بڵاویكردەوە،پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاندووە، قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.

بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لە ئارادایە.

Paylas: