TR KU SO
FB X
Cîhan

17 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 21 Ekim 2023 16:50

پەیامی کورد... 17 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژراون


كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، تا ئێستا 17 کارمەندی ڕێکخراوەكەیان لە غەززە کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە 21ی10ی2023، كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا، کە شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل ڕووی داوە، 17 کارمەندی ڕێکخراوەكەیان لە غەززە کوژراون.

کاناڵی (ئەلعالەم) لەمبارەدا ڕایگەیاندووە، فیلیپ لازارینی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران ڕایگەیاندووە، 35 ناوەندی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان زیانیان بەر کەوتووە، کە هەندێکیان ڕاستەوخۆ بە بۆردومانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.

Paylas: