Cîhan
171 کەسی سڤیل لە عەفرین شەهید کراون
بە هۆی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە 171 کەسی سڤیل کوژروان.
سەبارەت بە قوربانیانی سڤیل لەو شەڕەدا، د. خەلیل سەبری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی عەفرین رایگەیاند: "بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری 171 کەسی سڤیل کوژروان و 458 کەسیش بریندار بوون، لە نەخۆشانەکەمان هەموو شتێکی پێویستیان بۆ دەکەین."
خەلیل راشیگەیاند: "نەخۆشخانەی عەفرین لە سەرەتای جەنگەوە لە ئامادەباشیدایە و بە گوێرەی ئەو چارەسەرییانەی لە نەخۆشخانەکەمان هەن، پێشوازی لە کوژراو و برینداران دەکات."
تورکیا 29 ڕۆژە لە گەمارۆی سەربازیی عەفرین بە ڕێگەی سەربازی و ئاسمانی بەردەوامە، تا ئێستا عەفرین نەکەوتووە.