Cîhan
19 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق گەڕێندرایەوە
PeyamaKurd - 19 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق گەڕێندرایەوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دا، توانیویانە بڕی ١٩ ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە.
📌 ئەم بڕە پارەیە پەیوەندی بە دۆسیەیەکی گەندەڵییەوە هەبووە لە ناو کۆمپانیای گشتی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق.
📌 بەپێی لێکۆڵینەوەکان، سەرپێچییەکە لە ڕێگەی یاری کردن و دەستکاری کردنی پسوولە و کەشفە بانکییەکانی سپاردنی پارەی (Deposit) تایبەت بە داهاتەکانی هێڵە ئاسمانییەکان ئەنجام دراوە.
📌 دادگا جەختی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ گێڕانەوەی تەواوی ئەو پارانەی بە نایاسایی براون و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە تێوەگلاون.