TR KU SO
FB X
Cîhan

50 کۆچبەری کورد لە لیبیا داوای بەهاناوەچوون دەكەن

Navas Jan
Admin
📅 29 Eylül 2021 01:00

پەیامی کورد … 50 کۆچبەری کورد لە لیبیا داوای بەهاناوەچوون دەكەن

نزیکەی 50 کۆچبەریان کوردن، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەھانایانەوە بچن، چونكە ماوەی سێ رۆژە لە لیبیا گیریان خواردووە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو 58 کۆچبەر کە نزیکەی 50یان کوردن و ئەوانی تریش ئەفغانی و تورک و ئێرانین، لە کەنارەواکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا و بەھۆی شەپۆلی زۆری دەریا رێگەیان لێتێکچووە و دوای  بێسەروشوێنبوونی 8 لە کۆچبەرەکان پەیوەندیان کردووە و وتویانە سەلامەتن و لە لیبیا گیرساونەتەوە.

لەئێستادا کۆچبەرەکان لەلایەن ھێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیرکران و ماوەی 3 رۆژە بەشی رزگارکردنی کۆچبەرانی نایاسای لە شاری بنغازی لیبیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن و داوای لە لایەنە پەوەندیدارەکان کرد بچن بەھانای کۆچبەرەکانەوە.

Paylas: