Cîhan
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 53 سه‌رنشینه‌وه ژێرئاو كه‌وت
پەیامی کورد... به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 53 سه‌رنشینه‌وه ژێرئاو كه‌وت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی 2ی 2026، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 53 سه‌رنشینه‌وه كه منداڵیشی تێدابوو له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، ژێرئاو كه‌وت.
له دوای ساڵی 2011ـه‌وه لیبیا بووه‌ته شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا.