TR KU SO
FB X
Cîhan

عەبادی : نامانەوێ عێراق ببێتە گۆڕەپانی گرژییەکانی سعودییە و ئێران و قەتەر

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2018 02:59

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەینێت " نابێت عێراق لە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران و قەتەر وەکو گۆڕەپان بەکاربهێنرێت" .

لەمیانەی بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە نابێت عێراق لە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران و قەتەر وەکو گۆڕەپان بەکاربهێنرێت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت عێراقییەکان ئاگاداری ئەم دۆخە هەستیارە ببن. 

هاوکات سەەرۆکوەزیرانی عێراق تیشکی خستە سەر پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان و لەناوبردنی داعش، عەبادی وتیشی “لە سایەی سەرکەوتنەکانمانەوە لە قۆناغی بەرەنگاری داعش لە عێراق بۆ بەرەنگاری داعش لە سووریا و ناوچەکە سەرکەوتین”. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە شانە نوستووەکانی داعش ماون و وتیشی “نابێ رێگە بدەین دووبارە داعش لە عێراق دابمەزرێتەوە”.

لەلایەکی ترەوە حەیدەر عەبادی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەنگۆی هاتنی شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، وتی “تا ئێستا بۆچوونێک سەبارەت بە سەردانێکی لەم جۆرە نییە. گەر شتێکی وا هەبێت بەروارەکەی ئاشکرادەکەم و بە ئێوە رادەگەیەنم. لە هیچ شتێک ناگەڕێینەوە و خۆشحاڵ دەبین گەر سەرکردەکانی وڵاتان سەردانی عێراق بکەن. لەهەمان کاتدا نابێت عێراق لە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران و قەتەر وەکو گۆڕەپان بەکاربهێنرێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە عێراقییەکان دەکەم وریابن”. 

Paylas: