عەبادی ئێرانی بە دەستێوەردان لە عێراق تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستێوەردانی ئێرانی لەم ووڵاتەدا بە هۆکاری هەڵنەبژاردنی دووبارەی بە سەرۆکوەزیرانی خۆی زانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " شفقنا " ، حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ووتوووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی " ئەلشەرقییە " ی عێراق ووتی : بە بڕوای من دەستێوەردانی ئێران بەربەست بوو لە دووبارە بوونم بە سەرۆکوەزیران و هۆکاری ئەوەش پابەند بوونی من بە گەمارۆوکانی ئەمریکا لە دژی تاران دەگەڕێتەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێرانییەکان لە سەر ئەم بابەتە هەست بە مەترسی دەکەن ، هەر لە بەر ئەوە لە " عادل عەبدۆلمەهدی " پشتیوانی دەکەن .
عەبادی هەروەها ووتی : بابەتی من لە سەر گەمارۆەکانی ئەمریکا دژی تاران ڕوون و دیارە کە من پێچەوانە و دژی ئەو گەمارۆیانەم بەڵام لە حاڵی ئێستادا هیچ کات ووڵاتەکەم ناخەمە بن مەترسییەوە
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ئێران بە درووست کردنی هەوایەکی دژبەری بیر و باوەڕەکان لە عێراقدا بۆ پێش گرتن لە دووبارە بوونەوەم بە سەرۆکوەزیران هەوڵیدا .