عەبدۆلفەتاح سیسی : لە هیچ کەسێ ناترسم
پەیامی کورد ...
سەرۆککۆماری میسڕ بە ئاماژەدان بە دۆخی ئەم ووڵاتە لە ڕابردوودا ووتی : من هیچ کات ٢٠١١ لە بیر ناکەم و ئێوەی میسڕ یش نابێ هیچ کات ئەم ساڵە لە بیر بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک عەبدۆلفەتاح سیسی بە ئاماژەدان بە خەڵکی میسڕ ووتی : هەر هەنگاو و پێگاویک کە لە ئەم ساڵەدا هەڵگیراوە لە بیر ناکرێت . ساڵێک کە تەنیا خودا ئێوەی ڕزگار کرد . خودای ئێمە کەسێکە کە ئەم ووڵاتە بە بۆنەی سەد میلیۆن میسڕ ییەوە لە چارەنووسێکی ڕەش و وێرانگەر ڕزگار کرد .
سیسی کە لە جەرەیانی کردنەوەی چەندین پڕۆژە لە پارێزگای جیاوازی ئەم ووڵاتەدا ووتاری پێشکەش کرد ووتی : خودا ئەم ووڵاتەی بە هۆی کەسانی سادە و فەقیرەوە ڕزگار کرد . بە هۆی حیکمەتێکی ئیلاهی ، خودا ووڵاتی ڕزگار کرد . ئایا جارێکی دیکەش هەمان ڕێگا دووبارە دەکەینەوە ؟ هەرچەندە کە نە ... ئەگەر ئەم قسەیە ئێوە دڵگران بکات ، من سەرزنشتی ئێوە دەکەم ، لەبەر ئەوەی نیگەرانی ووڵاتەکەمم .
سەرۆککۆماری میسڕ لە کۆتایی دا جەختی کردەوە : من لە هیچ کەسێک ناترسم و تەنیا ووڵات بۆم گرینگە . ئەم سەردەمە و ئەم شوێنە هی خودای گەورەیە .