TR KU SO
FB X
Cîhan

عەبدۆلمەهدی دوا لە پۆمپێئۆ دەکات هەر چی زووتر عێراق بە جێ بهێڵن

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2020 22:09

پەیامی کورد    ...    سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق داوا لە وەزیری دەرەوی ئەمریكا دەكات هێزەكانیان لە ووڵاتەكەی بكشێننەوە.
نووسینگەی عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆكی وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانیەكان، ئامادەكارییەكانیان بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق دەستپێبكەن.
هاوكات عادل عەبدۆلمەهدی سەركۆنەی ئەو هێرشانەشی كردووە كە لە ئەنبار و بەغدا كرانە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق ناویبردوون و باسی لەوەكردووە، كە بەغدا هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی ووڵاتان.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە رێزگرتنی ووڵاتەكەی لەسەروەری عێراق كردۆتەوە و پەرۆشی واشنتۆنی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دوولایەنە خستوەتەڕوو.
 

Paylas: