TR KU SO
FB X
Cîhan

عادل عەبدۆلمەهدی : دیدارەکەمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر گرینگ بوو

سارا
Yazar
📅 13 Şubat 2019 16:23

پەیامی کورد  ...  عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆرباشە و دیداری گرنگیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە و دەشڵێت، میکانزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، "دیداری گرنگمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە، دۆخەکە زۆر باشە و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە".

لەبارەی میکانزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2019، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، "بەڵێ میکانزمی هەناردەکردنی نەوت هەیە، میکانزمی هەناردەکردنی نەوت رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات و پێویستە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت، ئەمە لەسەری رێكکەوتووین، ئەوەی تایبەتە بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەوا بەدەست وەزارەتی داراییە و رێنمیایی دەرچووە و دەست بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە کراوە، ئەمە بۆ هەموو یەکە داراییەکانە".  

عادل عەبدولمەهدی گوتیشی، "گورزی گرنگ لە داعش دەوشێنین لە حەمرین و لە هەر شوێنێک هەست بکەین بوونی چەکدارانی داعش هەیە، شەو و رۆژ بەدواوەیانین و رێگەنادەین هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ جێگیر بوونیان و چالاکی ئەنجام بدەن، پێچەوانەی ئەوەی باس دەکرێت، زانیارییەکان ئاماژە بە پاشەکشەی داعش دەکەن". 

رۆژی 7-2-2019 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌ و جەختیان لە "بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردەوە".

Paylas: