TR KU SO
FB X
Cîhan

عادل عەبدۆلمەهدی : هەواڵی دەست لە کار کشانەوەی من دوورن لە ڕاستی و وا نییە

سارا
Yazar
📅 12 Haziran 2019 13:13

پەیامی کورد    ...   سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی دەستلەكاركشانەوەکەی بڵاوكراونەتەوە "ڕاست نیە"، دەشڵێت، "گۆڕینی سەرۆكی حكومەت بەدەست پەرلەمانە".

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە لەمیانەی كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەفتانەدا ڕایگەیاند : "سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی لەكارنەكشاندوەتەوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی و  گۆڕینی سەرۆكی حكومەت لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە و تا ئێستاش ئەنجومەنی نوێنەران لە پەرلەمان بڕیارێكی لەو جۆرەیان نەداوە".

لەبارەی جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری پەرلەمان عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكرد، "هەندێك لایەنی سیاسی بە مەبەستی بەجێنەگەیاندنی ئەو بەرنامە حكومیەی پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، فشاری سیاسی بەكاردەهێنن".

Paylas: