TR KU SO
FB X
Cîhan

عێڕاق دوو تێرۆریستی مەترسیداری داعش بۆ ئەمریکا ڕادەگوێزێت

سارا
Yazar
📅 08 Ekim 2020 21:53

پەیامی کورد     ...    عێڕاق دوو تێرۆریستی مەترسیداری داعش بۆ ئەمریکا ڕادەگوێزێت .

میدیاکانی عەرەبی ڕایانگەیاند کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فێدڕاڵی ئەمریکا دوو تێرۆریستی مەترسیداری داعش کە لە بەدیل گیراوی و کوشتنی هاووڵاتیانی ئەورووپایی دەستیان هەبوو لە عێراق وەردەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی عەرەبی لە ڕاگواستنی دوو تێرۆریستی مەترسیداری داعش کە لە لایەن ئێف بی ئای یەوە لە ژێر چاودێری گەڕان و بەدواداچوون بوونە لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا هەواڵ دەدەن

نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی ئەم دوو تێرۆریستە داعشییە یان بە بەدیل گرتن و کوشتنی بەدیلەکان تاوانبار کرد و لە بەیاننامەیەکدا ئەم دوو تێرۆریستە کە ناویان " ئاکساندا کووتی و الشفی الشیخ " بووە بە هۆی ئەوەی کە سەر بە ڕۆژئاوای لەندن بوونە و بەناوبانگ بە بیتلز خستووەتە بەر تاوانەوە .

ئەم دوو سەرکردە گرووپێکی تێرۆریستی مەترسیدار بوونە کە ئۆپراسیۆنەکانیان بریتین لە بەدیل گرتنی هاووڵاتیانی ئەورووپایی و ئەمریکی لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٢ تاکوو ٢٠١٥ بووە .

ئەم گرووپە تیرۆریستییە " بیتلز " کە لە جیهان دا بە ئەشکەنجە کوشتن و بڕینی سەری بەدیل گیراوان بەناوبانگ بووە و لە شێوەگەلێکی زۆر مەترسیدار لە کوشتنی بەدیلەکان کەڵکی وەرگرتووە و فیلمی ئەم تاوانانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکانیش بڵاو کردووەتەوە .

Paylas: