عەرەبستان داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن
پەیامی کورد ... عەرەبستان داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن .
باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه له توركیا هاووڵاتیه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه، كه تا سبه‌ی پێنجشه‌ممه توركیا بهجێبهێڵن و به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكی ووڵاتەکەیان.
باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه له توركیا له ئاگادارینامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا ڕایگەیاندووە "بڕیاردراوه گه‌شتكردنی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ژماره‌یه‌ك ووڵات و له‌نێویشیاندا توركیا رابگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه له رێگه‌ی هێڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه كارئاسانی بۆ هاووڵاتیه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات تا سبه‌ی ١٢ی مانگ، توركیا بهجێبهێڵن، ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سەعوودیه و خێزانەکانیان ده‌گرێته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه له توركیا باسی لەوەشکردوە، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كان به‌گوێره‌ی خواستی خۆیان ده‌بێت و هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتوه‌ته‌به‌ر.
سەعوودیه پێشتر گه‌شتكردنی هاوڵاتیه‌كانی بۆ 14 وڵات له‌وانه‌ش، عێراق، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور، لوبنان، میسڕ، كوه‌یت، ئیمارات، به‌حره‌ین، عومان، فەڕه‌نسا،ئا‌ڵمانیا، توركیا و ئیسپانیا قهدهغهكردبو.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانی سعودیه، 20 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، شه‌وی رابردوش یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌و ڤایرۆسه له توركیا راگه‌یه‌ندرا.