TR KU SO
FB X
Cîhan

عەرەبستان، دوو هێندەی جاران سووتەمەنی لە ڕووسیا هاوردە دەکات

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2022 00:42
پەیامی کورد   ...   عەرەبستان، دوو هێندەی جاران سووتەمەنی لە ڕووسیا هاوردە دەکات

 هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە عەرەبستان لەم هاوینەدا هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ڕووسیای دوو بەرانبەر کردووە و ڕێژەکەی گەیاندوویەتە ٦٤٧هەزار تۆن یا ٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ڕووسیا لە هەناردەکردنی سووتەمەنی (گازۆئیڵ و مازۆت) داشکانێکی زۆری کردووە و عەرەبستان پێ باشە نەوتە خاوەکەی بە نرخێکی بەرزتر لە بازاڕە جیهانییەکاندا بفرۆشێت و بە هەرزان  سووتەمەنی لە ڕووسیا بکڕێت.

ئەم ڕاپۆرتە، ئاماژە بەوە دەکات جۆ بایدن کێشەیەکی نوێ دەستەبەرۆکی بووە و ئەوەش ئەوەیە چۆن عەرەبستان ڕازی بکات سووتەمەنی ڕووسیا نەکڕێت، چوونکە ئامانجی ئەمریکا پەراوێز خستنی ڕووسیا و کەمکردنەوەی داهاتی وزەی ئەو وڵاتەیە.

Paylas: