عەرەبستان یەک میلیارد دۆلار دیاری دەداتە عێراق
پەیامی کورد ... سەلمان بن عەبدۆلعەزیز ئالی سەعوود ، پادەشای عەرەبستان یەک میلیارد دۆلاری وەکوو دیاری بە عێراق دا کە بتوانێ شارەکێکی وەرزشی لە بەغدا پێ درووست بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە کەناڵی تەلەفزیۆنی سەعوودیە الاخباریە بە پشت بەستن بە وەزیری تیجارەت و سرمایەدانەری عەرەبستان بڵاو کراوەتەوە .
جێگای ئاماژەدانە کە ماجد القسبی ، وەزیری تیجارەت و سەرمایەگوزاری عەرەبستان لە کاتی سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ ڕیاز ئەوی لەم پێشکەش کلردنی ئەم دیارییە لە لایەن پادشای سەعوودییەوە ئاگادار کردووەتەوە .
هەروەها جێگای بە بیر هێناوەیە لە مانگی مارسی ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند عەرەبستانی سەعوودی ستادیۆمێکی سەدهەزار کەسی لەم وولاتەدا درووست دەکات . ساڵێک دواتر باڵیۆزی عەرەبستان لە عێراق ڕایگەیاند ڕیاز دەیەوێت تەنیا بە درووست کردنی ئەم ستادیۆمە بەسەندە نەکات و شارەکەێکی تەواو و پڕ لە هەموو شتێکی وەرزشی دیاری بکات بە عێراق کە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی سەعوودی شوێنی ئەم ستادیۆمەیان هەڵدەبژێرن .
عەرەبستان بەم دواییانە بە چوولەیەکی زۆرەوە هەوڵ دەدات ، پەیوەندی خۆی لەگەڵ عێراق باش بکات تاکوو ئەم ووڵاتە لە بن دەستی ئێران بێتە دەرەوە چوونکە شیعەکانی عێراق لە دوای لە ناو چوونی ڕژیمی سەدام لە ڕاستای نزیکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا جموجووڵیان کردووە