عەرەبستان پەیامێکی پێچەوانەی پێشتر ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... عەرەبستان پەیامێکی پێچەوانەی پێشتر ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
عەرەبستان بۆ ئیسرائیل: تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ فەلەستین واژوو نەکەن، وەک ئیمارات ناکەین
عەرەبستان دەڵێ لە پرسی درووستکردنی پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئیسرائیل، هەڵوێستەکانی لە ئیمارات جیاوازە. ڕیاز ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەگەڵ فەلەستین پێک نەهێنێت و ئەو ڕێککەوتنە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەفەرمی نەناسرێت، پەیوەندی دیپلۆماتیک دەگەڵ تەل ئەڤیڤ دانامەزرێنێت.
ئەوە یەکەمین لێداوانی فەرمی عەرەبستان لە کاتی واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلە. ئیسرائیل گرینگترین هاوپەیمانی ناوچەیی و دراوسێی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانە.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی چوارشەممە ووتی: عەرەبستان پابەندە بە بەڵێنی خۆی بە ئاشتی و وەک بژاردەیەکی ستراتیژیکی تایبەت بە دەستپێشخەری ئاشتی جیهانی عەڕەب جەختی لەسەر دەکاتەوە. سیاسەتە یەکلایەنەکانی ئیسرائیل لە دابڕینی خاکی فەلەستن و درووستکردنی هاوپەیمان لەو هەوڵەدا، ناڕەوا و خراپە بۆ ڕێگە چارەی دوو دەوڵەت.