TR KU SO
FB X
Cîhan

عەرەبستان کڕینی چەکی ١٣٠ ٪ زیاد کرد

سارا
Yazar
📅 10 Mart 2020 17:05

پەیامی کورد    ...    عەرەبستان کڕینی چەکی ١٣٠ ٪ زیاد کرد 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی هەواڵ لەوە دەدات کە لە ٥ ساڵی ڕابردوودا کڕنی چەک لە نێوان ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە تایبەتی لە عەرەبستانی سەعوودی ، گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە .

لە نێوان ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا عەرەبستان شاهێدی گەشەی ١٣٠ ٪ هاوردەی چەک بووە و لە دوای هێند بە دووهەمین کڕیاری گەورەی چەک لە جیهان هەژمار دەکرێت . ئەمریکا ٧٣ ٪ و بەریتانیا ١٣ ٪ چەکی پێویستی عەرەبستان لە ٥ ساڵی ڕابردوودا دەستەبەر کردووە 

Paylas: