عەرەبستان : نوێژ خوێندن لە سەر بانی مزگەوتەکان قەدەغەیە
پەیامی کورد ... عەرەبستان : نوێژ خوێندن لە سەر بانی مزگەوتەکان قەدەغەیە
وەزارەتی کاروباری ئایئینی و ئیسلامی عەرەبستان نوێژ خوێندنی لەسەر بانی مزگەوتەکانی بە کارێکی نەڕاست ناوبردو ڕایگەیاند کە بەم جۆرە ڕەفتارانە کاردانەوە دەگرینە بەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە البیان لە یەکێک لە مزگەوتەکان لە ناوچەی جازانی عەرەبستان بە ڕاسپاردەی ئیمامی جەماعەت و بە هۆی پاراستنی ماوەی مەسافەی نیوان کەسانی نوێژ خوێن لە سەر بانی مزگەوت خوێندرا .
وەزارەتی کاروباری ئائینی و ئیسلامی عەرەبستان زۆر بە خێرایی کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە کارە ناڕاستە و نابێ نوێژی بە کۆمەڵ تەنانەت بە هەبوونی ڤیرووسی کۆرۆناوە لە سەر بانی مزگەوتەکاندا بخوێندرێت .
عەرەبستان سەعوودی یەکێک لە ووڵاتانی عەرەبییە کە ژمارەی تووشبووانی بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی نیگەران کەر ڕووی لە زیادبوونیە