عەرەبستان چوار چالاکی دیکە لە قطیف دەست بە سەردەکات
پەیامی کورد ... عەرەبستان چوار چالاکی دیکە لە قطیف دەست بە سەردەکات .
پێگەی ئینتەرنێتی " مرآه الجزیرە " لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە نووسی : هێزە ئەمنییەتییەکانی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کەسی دیکە لە چالاکانی قطیف یان لە شارۆچکەی شیعە نشینی العوامیە دەست بەسەر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە : هێزەکانی ئەمنییەتی عەرەبستان بریتی لە هێزەکانی لێکۆڵینەوەی گشتی و سرویسگەلی سەرۆکایەتی ئەمنییەتی دەوڵەت ، چەند ڕۆژ پێش بە هێرشێک بۆ سەر باڵەخانەیەی نیشتەجێ بوون لە باکووری شارۆچکەی عوامیە " فازل السفوانی " لە چالاکانی بەناوبانگی مافی مرۆڤی لەگەل سێ کەسی دیکە لە چالاکانی ئەم ناوچەیەیان دەست بەسەر کردووە .
سەرچاوەکانی مرآه الجزیرە هەروەها ڕایانگەیاند : هێزەکانی هەواڵگری و ئەمنییەتی عەرەبستانی لە کاتژمێرەکانی کۆتایی دواهەەمین ڕۆژی ساڵی ڕابردوودا بە هێڕش کردن بۆ سەر باڵەخانەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم کەسانە ئەوانیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان فازل السفوانی لەو کەسانە بووە کە بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە دەوڵەت لەو کەسانە بووە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی عەرەبستان بەدوای دا دەگەڕان