عەرەبستان گەورەترین ڕێکەوتنی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل پێکهێنا
سەرچاوەکانی هەواڵی ووڵاتانی عەرەبی ئاشکرایان کرد عەرەبستان بە یارمەتی کۆمپانیایەکی ئیسپانیایی، ٥٠٠ تانکی مرکاوای لە ئیسرائیل کڕیوە کە گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازی شاردراوە لە مێژووی عەرەبستان و ئیسرائیلە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە العالم، سەرچاوەکانی هەواڵی ووڵاتانی عەرەبی ئاشکرایان کرد عەرەبستان بە ناوی کۆمپانیایەکی ئیسپانیاییەوە لانیکەم ٥٠٠ تانکی مرکاوای لە ئیسرائیل کڕیوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو تانکانە بە ناوی ئیسپانیاوە کڕدراوە،بەڵام موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بە شێوەی نەختی تێچووی ئەو تانکانەی داوە و تانکەکان لە ڕێگای هێزی دەریایی ئیسپانیا و لە ماوەی شەش مانگدا ڕادەستی سوپای عەرەبستان کراوە.
هەروەها بڕیارە هەر لە ڕێگای ئەو کۆمپانیا ئیسپانیاییەوە ئەفسەرەکانی ئیسرائیل بۆ پەروەردە کردنی سەربازانی سعوودی بۆ کەڵک وەرگرتن لە تانکەکان لەو ووڵاتە جێگیر بکرێن .
وەلیعەهدی عەرەبستان هەوڵ دەدات، هەزار دەزگا تانکی دیکە لە جۆری مرکاوا لە ئیسرائیل بکڕێت تا لەشکرێکی تەواو ئاڵتوونی بریتی لە هەزار و ٥٠٠ تانکی مرکاوای هەبێت.