عەرەبستانی سەعوودی هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبساتنی سەعوودی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد و ئەمەی پێشێلکردنی ئاشکرای حاکمییەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراق ناو برد .
لەم بەیاننایەدا ، عەرەبستانی سەعوودی لە سەر پابەندی و ڕاوەستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراق بۆ پاراستنی حاکمییەت و ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە جەختی کردەوە .
هەر لە هەمان ڕاستادا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەم ووڵاتە بانگهێشت کرد و نامەیەکی دەربڕینی ناڕەزایەتی دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراقی سەبارەت بە هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر بەرزاییەکانی ئالانە لە ناوچە سنوورییەکانی حاجی عۆمەران ڕادەستی ناوبراو کرد