Cîhan
عێراق بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەورووپا
پەیامی کورد... عێراق بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەورووپا
عێراق بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە لە مانگی تەممووزدا زۆرترین نەوتی هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا کردبێت.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای S&;;P Global Commodity Insights»» لە مانگی تەممووزدا عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبی بووە کە زۆرترین نەوتی ڕۆژانەی هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا کردووە کە ٤٩٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
هەر بەپێی داتاکانی ئەو کۆمپانیایە، دوای عێراق وڵاتی جەزائیر دێت ڕۆژانە ٣٩٠ هەزار و سعوودیە و لیبیاش ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیلیان ڕەوانەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کردووە.
هەروەها ڕووسیاش لە پلەی یەکەم دێت کە ڕۆژانە ١. ٨٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی یەکێتیی ئەورووپا کردووە، بەدوای ئەویش ئەمریکا لە پلەی دووەم دێت بە ١.٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.