TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق داهاتی نەوتی مانگی مارسی خۆی ئاشکرا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2021 00:59

پەیامی کورد … عێراق داهاتی نەوتی مانگی مارسی خۆی ئاشکرا دەکات

 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، لە مانگی ڕابردوودا، بە بەهای نزیكەی پێنج ملیار ‌و ٨٠٠ هەزار دۆلار، نەوتیان فرۆشتوە.

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ له‌ مانگی ئاداردا ٩١ ملیۆن ‌و ٣١١ هەزار ‌و ٩٢٩ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت ٦٣.٣٢٩ دۆلار بوە ‌و كۆی داهاتیش پێنج ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٧١١ هەزار دولار بوە.

 

روونیشیكردوه‌ته‌وه‌، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق، ٨٨ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ١٨٤ بەرمیل ‌و لە كێڵگەی كەركوكیش لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە، سێ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.

Paylas: