TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق/ لە دوو ساڵدا ١٢٠٠ کەس بوونەتە قوربانی کردەوەی تیرۆریستی

Navas Jan
Admin
📅 29 Nisan 2021 00:14

پەیامی کورد … عێراق/ لە دوو ساڵدا ١٢٠٠ کەس بوونەتە قوربانی کردەوەی تیرۆریستی

 

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی هەردوو ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢دا ، ١٢٠٠ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی كردەوە “تیرۆرستییەكان”.

 

عەلی بەیانی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، تیرۆر جارێكی دیكە لەو پارێزگایانە سەریهەڵداوەتەوە كە پێشتر لەلایەن گروپە توندڕەوەكانەوە كرابووە ئامانج.

 

وتیشی، “ژمارەی ساڵانەی قوربانییان بەهۆی تیرۆرەوە ٦٠٠ كەس تێدەپەڕێنێت، بەجۆرێك ٤-٥%ی مردن لە عێراق بەهۆی كردەوە تیرۆرستییەكانەوەیە، ئەم ڕێژەیەش بەرزە و پێویستی بە چارەسەری ڕاستەقینە هەیە”.

Paylas: