TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Aralık 2023 17:01

پەیامی کورد... عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، لەمانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە و داهاتەکەشی زیاتر بووە لە هەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن دۆلار.

لە راپۆرتێکدا کە لەبارەی ئامارەکانی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم خراوەتەڕوو هاتووە، بڕی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٧٨٢ بەرمیل و کۆی گشتی ئەو داهاتەش لەو بڕە نەوتە دەستکەوتووە و گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن و ٥٥٨ هەزار دۆلار.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، قەبارەی هەناردەی نەوتی خاو بۆمانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل کە لە کێڵگەی نەوتی گیارە یەک ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٧٧٩ بەرمیل بەرهەمهاتووە و بڕی ئەو نەوتەی بە ئوردن فرۆشراوە گەیشتووەتە ١٧٢ هەزرا و ٣٨٣ بەرمیل.

لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، بەڕێژەیی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٨٢ دۆلار و ٣٦ سەنت فرۆشراوە.

 

Paylas: