TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق/ لەوانەیە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژانی جەژن رابگەیەندرێت

Navas Jan
Admin
📅 27 Nisan 2021 15:06

پەیامی کورد … عێراق/  لەوانەیە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژانی جەژن رابگەیەندرێت

 

 

شانەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،"ئەگەر هەیە لە رۆژانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژن قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ رابگەیەندرێت".

 

جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌ووه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند،"ئه‌گه‌رێك هه‌یه‌ له‌ رۆژانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژانی جه‌ژن، قه‌ده‌غه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق جێبه‌جێبكرێت، بۆ بڕیاردانی كۆتاییش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌، پشت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرتی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌به‌سترێت".

 

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا یەك ملیۆن و 37 هەزار و 858 کەس له‌ سەرتاسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 913 هەزار و 211 کەس چاکبوونەتەوە و 15 هه‌زار و 303 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: