عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێکی ریزبەندی گەندەڵی بۆ ساڵی 2017 بڵاو کردەوە، عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه.
بەپێی ریزبەندیی گەندەڵیی وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2017، کە رێکخراوی شەفافیەتی جیهانی بڵاوی کردەوە، وڵاتانی نیوزیلەندا، دانیمارک، فینلەندا، نەرویج، سویسڕا، سەنگافورە، سوید، کەنەدا، لۆکسەمبۆرگ و هۆڵەندا یەک لە دوای یەک، پاکترین وڵاتانی جیهانن لە رووی گەندەڵییەوە.
بەگوێرەی پێوەرەكانی ھەڵسەنگاندنی گەندەڵی له جیھان، كه بۆ 180 وڵات ئەنجامدراوە، دەركەوتووە، لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا، عێراق لە ریزبەندی شەشەمیندا ھاتووە و جارێكی دیكە به یه‌كێك له بەگەندەڵترین ولاتانی جیهان دەستنیشانكراوە.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش عێراق له پله‌ی 12ه‌میندایه و سۆماڵیش گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانه، كه له ریزبه‌ندی 180ه‌میندا هاتووه.
ھەر بەپێی ئەو پێوەرەی ئەنجامدراوە، ئەو وڵاتانەی كەمترین گەندەڵییان ھەیە لەمساڵدا، نیوزلەندایە و دواتریش ھەر یەك لە فینلەندا، نەرویج، سویسرا، سەنگاپورە، سوێد و چەندین وڵاتی جیھانی دیكە هاتوون.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا، ئیمارات له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به پله‌ی 25ه‌مین هاتووه.