TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراقییەکان لە ریزبەندی سێیەم دێن لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا

Navas Jan
Admin
📅 16 Mart 2023 18:24

پەیامی کورد... عێراقییەکان لە ریزبەندی سێیەم دێن لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا


فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا بە هاووڵاتییانی بیانی لە مانگی شوباتدا بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە رێژەی 27% کەمی کردووە.

ناوەندی ئاماری تورکیا، ئامارەکانی تایبەت بە فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی لە مانگی شوباتدا، بڵاوکردەوە و هاتووە، سێ هەزار و 350 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون. فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا بە هاووڵاتییانی بیانی لە مانگی شوباتدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 27% کەمی کردووە، هەروەها رێژەی فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسانی بیانی 4.2%ی تێکڕای فرۆشی مانگی شوباتی پێکهێناوە.

هاووڵاتییانی رووسیا، بە کڕینی هەزار و 183 یەکەی نیشتەجێبوون لە ریزبەندی یەکەمی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەدا دێن کە لە تورکیا یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیووە، دوای ئەوانیش هاووڵاتییانی ئێران بە کڕینی 446 یەکە لە پلەی دووەم و هاووڵاتییانی عێراق بە کڕینی 173 یەکە لە پلەی سێیەمدا دێن.

لە رووی زۆری فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسانی بیانی، پارێزگای ئانتالیا بە هەزار و 261 یەکەی نیشتەجێبوون لە پلەی یەکەمدا دێت، دوای ئەویشی ئیستانبوڵ بە هەزار و 133 یەکە لە پلەی دووەم و مێرسین بە 225 یەکە لە پلەی سێیەمدا دێت.

لە سەرتاسەری تورکیادا فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە مانگی شوباتدا بەراورد بە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە رێژەی 12.7% کەمی کردووە و تەنها 17 هەزار و 357 یەکە فرۆشراون.

لەسەر ئاستی ساڵانەشدا لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا مانگی شوبات، فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە رێژەی 11.8% کەمی کردووە و لەو ماوەیەدا، 33 هەزار و 560 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.

Paylas: