TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق و ئێران لەبواری وزەدا رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن

Navas Jan
Admin
📅 08 Haziran 2021 17:59

‌پەیامی کورد … عێراق و ئێران لەبواری وزەدا رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن

 

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17000  مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز.

 

ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22000  بەرزبکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە 20000000 (بیست) ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ 70000000  (حەفتا) ملیۆن مەتر سێجا گاز کردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەو.

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبای ئێران و عێراق گفتوگۆکانیان چڕکردوەتەوە و هەردوولاش لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.

Paylas: