عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات
پەیامی کورد... عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات
وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم.
لەمبارەیەوە سەباح حوسەینی بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە تیشكەكان-ـی سەر بە وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت : "ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم".
هاوکات ناوبراو دەشڵێت : "عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە پێناو وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆم و دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پڕۆژەكانی لەو بوارەدا دەستپێدەكات و وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەكاردەهێنێت".
حوسەینی لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی عێڕاق ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوەیەكیان ئامادەكردووە بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا دەكات.