عێراق سێ ڕێکەوتننامە لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا واژوو دەکات
پەیامی کورد ... عێراق سێ ڕێکەوتننامە لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا واژوو دەکات .
عێراق سێ ڕێکەوتننامەی لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا لە بوارەکانی ئابووری ، ووزە و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک خالد بتال النجم وەزیری داڕێشتنی بەرنامەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵ لە واژوو کردنی سێ ڕێکەوتننامە لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ، ئابووری و ووزە و گەڕانەوەی پەنابەران دەدات .
ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : عێراق و یەکیتی ئەورووپا لە ڕاستای بەردەوامیداب بە هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لایەن ڕێکەوتننامەیەکی نوێیان واژوو کرد و جیبەجێ کردنی دوو ڕێکەوتننامەی دیکەشیان نوێکردوە لەسەر بەردەوامیدانی . ڕێکەوتننامەی نویی عێراق لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا لە لایەن خالد بتال وەزیری داڕشتنی بەرنامەی عێراق و هەروەها " مارتن هووت " نوێنەری یەکیتی ئەورووپا لە عێراق واژوو کرا .
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە بە هۆی ڕێکەوتننامی سێهەمی یەکیتی ئەورووپا دەبێ بە عێراق لە ڕاستای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا یارمەتی ماڵی و دارایی بدرێت هەروەها کە بڕیارە یەکیتی ئەورووۆا بە عێراق لە بوارەکانی چاکسازییەکانی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و گەڕانەوەی پەنابەران و مافی مرۆڤ یارمەتی بگەێنێت .