Cîhan
عێراق/ ٦٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٦٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٨٩١ چاکبوونەوە و ٦٣ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوا هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ هەزار و ٨٩١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
هەروهەا، ٦٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.