Cîhan
عێراق/ ٥٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد... عێراق/ ٥٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٦٩٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٣٥٧ چاکبوونەوە و ٥٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٩٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
هەروەها، سێ هەزار و ٣٥٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و لە هەموو عێراقدا، جگە لە هەرێمی کوردستان، ٥٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.