TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق/ ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 23 Eylül 2020 23:32

پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٨٥٧ چاکبوونەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٨٥٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ٥٣  کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە ئەمە جیا لەو ١٩ کەسەیە کە لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

Paylas: