Cîhan
عێراق/ ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … عێراق/ ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٩٨٤ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٨٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٧٧٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا لەو ماوەیەدا گیانیان لە دەست داوە. ئەمە جیا لەو ئامارەیە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.