Cîhan
عێراق/ ٥٥ تووشبووی کۆرنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٥ تووشبووی کۆرنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار هەزار و ٢٣٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٥ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە هەموو عێراق گیانیان لە دەست داوە.