Cîhan
بە بێ بەشداربوونی کوردەکان یەکەمین کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بەڕێوەچوو
پەیامی کورد ... یەکەمین کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە بێ بەشداری کوردەکان بەڕێوەچوو
ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری نوێنەرانی دەسەڵاتی ناوەندی سووریا و دژبەرانی و بە سەرۆکایەتی پێدێرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوە چوو.
شایانی باسە ئێران، ڕووسیا و تورکیا پێکهێنەری ئەم کۆمیتەیەن و وەزیرانی دەرەوەی ئەو ووڵاتانە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون.
سەرکردایەتی ڕۆژئاوای کوردستان پێشتر لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاندبوو ئەوان هەر جۆرە بڕیاردانێک لە سەر داهاتووی سووریا کە نوێنەرایەتی ئەوان و ٥ ملیۆن کەسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تێدا نەبێ بە ڕەوا نازانن و قەبووڵی ناکەن.