TR KU SO
FB X
Cîhan

بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا فەرمانی دەست بە سەر کردنی ٨٢ سەربازی سوپا سەر بە بەشی فڕۆکەوانی دەرکرا

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2018 01:05

دادگای باڵای تورکیا، بە تۆمەتی پەیوەندیان بە بزاڤی خزمەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٨٢ سەربازی سوپای ووڵاتەکەی دەرکرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی دادگاکە، ئەو ٨٢ سەربازە لە ئێستادا لە خزمەتی سەربازیدان و پەیوەندی تەلەفونی بەردەوامیان لەگەڵ ئەندام و لایەنگرە "هەڵهاتووەکان"ی بزاڤی خزمەتدا هەبووە.

 ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو سەربازانە سەر بە کەرتی فرۆکەوانی سوپای تورکیان و لە کودەتا شکستخواردووەکەی ٢٠١٦ دا تێوەگلاون.

تا ئێستا  نزیکەی ٨٠ هەزار فەرمانبەر و ڕۆژنامەنوس و مامۆستا و سەرباز لە سەرانسەری شارەکانی تورکیادا بە تۆمەتی بەشداری لە کودەتاکەی ٢٠١٦ دا دەستگیرکراون، کە بەهۆیەوە ٢٥١ کەس کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

Paylas: