بۆچی ڕێبەرانی جیهان نایانەوێت لەگەڵ " بن سەلمان " وێنە یادبوود بگرن ؟؟؟
پەیامی کورد ... میدیایەکی بەریتانی بە ئاماژە پێدان بەوەی کە ولیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ تۆمەتی جۆراوجۆر لە بواری مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووە ، جەختی کردەوە کە ئامادەبوونی ئەو لە دانیشتنی گرووپی " جی ٢٠ " ئەو بەرامبەر ماترسییەکی گەورە ئەویش ، دەست بەسەر بوون دادەنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک " سارەلیا ویتسۆن " بەرپرسی بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە دیدەبانی مافی مرۆڤدا لە کاردانەوە بە هەواڵی ئامادەبوونی " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعوودی لە دانیشتنی سەرانی گرووپی " جی ٢٠ " دا ڕایگەیاند : " مەترسییەکی گەورە ، ئەویش بەسەرداسەپاندنی تۆمەتگەلێک لە دژی ئەو بوونیان هەیە و ئەمەش بەو واتایە نییە کە موحەمەد بن سەلمان وەکوو بەرپرسی حکومەت ، دەتوانێ لە مافی پارێزراوی بەشدار ببێت ."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ، وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی ئەگەر بێت و لە دانیشتنی گرووپی " جی ٢٠ " دا لە ٣٠ی نۆڤەمبەر بڕواتە ئەرجەنتین ، ئەگەری مەترسی دەست بە سەر بوونی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانی " گاردیەن " ڕووبەڕوو بوونەوەی بن سەلمان لەگەڵ مەترسییەکی لەم جۆرەدا لە بنەڕەتدا دەگەڕیتەوە بۆ یاسای دیوانی کەیفەری نیونەتوەیی کە بە پێی ئەو ، دادگەری گشتی لە هەر ووڵاتێکدا دەتوانێ کەسانی جێگای گومان بە ئەنجامدانی جەنایەتی ترسناک وەکوو کوشتنی دەستەیی ، ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی جودا لە چوارچێوەی یاسایی ، بە لە بەرچاو نەگرتنی شوێنی ئەنجامدانی جەنایەت ، دەست بەسەر بکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دام و دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە پایتەختی ئەرجەنتی ، بۆینێس ئاێرێس هیچ پیلانێک سەبارەت بە دەست بە سەر کردنی بن سەلمان ڕانەگەیاندووە . هەر بۆیە ، یاساناسان دەتوانن تۆمەتگەڵێک لە دادگاکانی ئەورووپایدا لە دژی ئەو لە دۆسیەی کوشتنی : جەمال خاشقجی " ڕۆژنامەنووسی عەرەبستانی سەعوودی ، ڕابگەێنن و دەست بە سەر کردنی ئەو لە ڕێگای ئینتەرپۆلەوە لە ئەرجەنتین باس بکەن .
گاردیەن هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەبوونی وەلیعەهدی سەعوودیە لە دانیشتنی گرووپی " جی ٢٠ " ی ڕیبەرانی جیهان لە کاتێکی ڕاستەقینەدا ، کە بەرگیری لەوە بە باشتر دەزانن ، دادەنێت .
هەرچەندە هێزەکانی ڕۆژئاوا ، وەکوو ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بەریتانیا و فەڕەنسا ، لەگەڵ هەبوونی کوشتن و بڕین و جەنایەت لە یەمەن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ووڵاتە هەژارە لەگەڵ خراپترین دۆخی برسیەتی و قات و قڕی لە جیهاندا ، لە فرۆشتنی چەک بە ڕیاز زۆر دڵخۆشن بەڵام گرتنی وێنەی یادبوود لەگەڵ بن سەلمان لە ئەرجەنتین وەکوو کابووسێکی سیاسی بۆ زۆربەی زۆری ئەو ڕێبەرانە دەبێت کە لە دانیشتنی گرووپی " جی ٢٠ " دا بەشدار دەبن .