TR KU SO
FB X
Cîhan

بە پێی بڕیارێک ژنانی هێندی دەتوانن بگەنە ئاستی فەرماندەیی ئەرتەش لەو ووڵاتە

سارا
Yazar
📅 17 Şubat 2020 23:02

پەیامی کورد    ...   بە پێی بڕیارێک ژنانی هێندی دەتوانن بگەنە ئاستی فەرماندەیی ئەرتەش لەو ووڵاتە 

بە پێی بڕیاری دیوانی باڵای هێند ، ئەفسەرانی ژن دەتوانن ببنە فەرماندەی ئەرتەش لە ووڵاتەدا .

بە پێێ ڕاپۆرتێک لە کەناڵی NDTV دیوانی باڵای هێند لە حۆکمێکی نوێدا ئیزنی بوون بە فەرماندەیی لە ناو ئەرتەشی ئەو ووڵاتەدا دەرکرد .

جێگای ئاماژەدانە کە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی لەو ووڵاتەدا چالاک دەبێت کە پرسەکانی پەیوەندیدار بە کارمەندانی ئەرتەش بە باشی پێداچوونەوە بۆ بکات .

هەر ژنێک بە بێ ڕەچاو کردن پێشینەی کاری دەتوانێ سەردانی ئەم دام ودەزگایە بکات . جگە لەمانە حاکمەکان حۆکمێکیان دەرکرد کە بەو پێیە ژنان دەبێ لە ڕێگایەک هاوتەراز و هاوکێش لە بەرامبەری پیاوان ، پیشەی سەربازی بەردەوام بکەن .

 

Paylas: