TR KU SO
FB X
Cîhan

بە بڕیاری گشتی پەرلەمانی ئۆسترالیا بەشی سیاسی حەماس خرایە لیستەی تێرۆرەوە

سارا
Yazar
📅 18 Şubat 2022 15:34
پەیامی کورد    ...   بە بڕیاری گشتی پەرلەمانی ئۆسترالیا بەشی سیاسی حەماس خرایە لیستەی تێرۆرەوە 

حکوومەتی ئوسترالیا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە بڕیاری گشتی پەرلەمانی ووڵاتەکەی گرووپی فەلەستینی ” حەماس ” دەخاتە لیستی تیرۆریستی ووڵاتەکەیەوە .

پێشتر لە چەند ساڵێک بە تەنیا شاخەی سەربازی ” حەماس ” لە لیستی تیرۆریستی ئوسترالیا دابوو، بەڵام بڕیاری ئەمجارە شاخەی سیاسی حەماسیش لە خۆ دەگرێت و هەموو چالاکییەکی ئەو گرووپە بە نایاسایی ئەژمار دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بی بی سی کارێن ئەندرووز ” وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ، ویڕای ئاشکرا کردنی ئەو بڕیارە ، نیگەرانی خۆی لە هەموو جۆرە چالاکییەکی حەماس دەربڕیوە .

کارێن ئاماژەی بەوە کردووە ووڵاتەکەی شوێنێک نییە بۆ ئایدئۆلۆژییەکانی پەروەردەیی تووندڕەوی و نەفرەتیان لێدەکەن .

Paylas: