TR KU SO
FB X
Cîhan

بە پێی بڕیارێک ئیسرائیل پەیوەندییەکانی خۆی لەمەوبەدوا ئاشکرا ئەنجام دەدات

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2018 00:51

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان نوێنه‌ری ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاشکرای کرد که‌ بێنیامین ناتانیاهۆ دیداری نهێنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رۆکی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بووه‌ که‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تەلاڤیڤ دا نییه‌.

 له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل، دانی دانۆن، نوێنه‌ری ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاشکرای کرد که‌ بێنیامین ناتانیاهوو دیداری نهێنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک لە سه‌رۆکی ووڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بووه‌ که‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تلاڤیڤدا نییه‌.

هەروەها ڕایگەیاند : له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌درێت و دیداره‌کان له‌وه‌ به‌دوا به‌ ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێن.

دانۆن ووتی: من بۆ خۆشم په‌یوه‌ندی و دیدارم هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ووڵاتانی عه‌ره‌بی و هەندێک له‌م ووڵاتانه‌ له‌ کاتی ده‌نگ دان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چی دیکه‌ له‌ دژی ئیسرائیل ده‌نگ ناده‌ن.

Paylas: