TR KU SO
FB X
Cîhan

بی بی سی بەریتانی زانیاری لە بنکە سەربازییەکی ئەمریکا لە هەولێر بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2020 19:34

پەیامی کورد    ...   بی بی سی بەریتانی زانیاری لە بنکە سەربازییەکی ئەمریکا لە هەولێر بڵاو دەکاتەوە .

 بە پێێ هەواڵی ئاژانسی بی بی سی بەریتانی زانیاری سەبارەت بە ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکرا و ئاشکرایدەکات، مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو ئەو بنکەیە سەربازی ١٣دەوڵەتی تێدابووە.

ئاژانسە هەواڵییە هەروەها ڕایگەیاندووە :  "مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، سوپای ئەمریکا رایگەیاند ئەو بنکە سەربازییە نزیکەی سێ هەزار و ٦٠٠ سەرباز و کارمەندی لەخۆگرتوە کە خەڵکی ١٣ ووڵاتی  جیاواز بوون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بنکە سەربازییە بەمەبەستی ر‌اهێنان بە هێزە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ئێران لە "تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی" و لە رێگەی ژمارەیەک مووشەکەوە بنکەی عین الاسد  تایبەت بە ئەمریکییەکانی لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەریر بۆردومانکرد کە نزکترین بنکەی ئەمریکییە لە سنوری ئێران و دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن.
ئەمریکاش کە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا هەیە، بەهۆی کردنە ئامانجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هێزەکانی لەو وڵاتەدا خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەو و مارک ئیسپەر وەزیری بەگری ئەمریکا رایگەیاند "هێزەکانمان لە عێراق دوبارە رێکدەخینەوە و پلانی کشانەوەمان نیە".

Paylas: