Cîhan
بەڤیدۆ.. فڕۆكەیەكی سەربازی جەزائیر دەکەوێتە خوارەوە
فڕۆكەیەكی سەربازی جەزائیر، بەزیاتر لە (١٠٠) سەرنشینەوە لە لە شاری بەلیدە كەوتە خوارەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، فڕۆكەیەکی سەربازیی وڵاتی جەزائیر لەنزیك رێگای خێرای نێوان بوفاریك بەلیدە كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە فڕۆکەکە زیاتر لە (١٠٠) سەرنشینی تێدابووە کاتێک کەوتووەتە خوارەوە.
لای خۆشیانەوە سەرچاوە ئەمنییەكانی جەزائیر هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، کە فڕۆكەكە لە جۆری (یوسین) بووە و تایبەتە بە گواستنەوە و هاوكاری.