TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن بۆ پووتین: ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئۆکراینا وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 13 Şubat 2022 13:45

پەیامی کورد... بایدن بۆ پووتین: ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئۆکراینا وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە مۆسکۆ لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکراینا.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی جۆ بایدن و ڤلادیمیر پۆتین کە ئەمڕۆ ئەنجامدراو زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاندووە و تێیدا بایدن بە پووتینی وتوە، " لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکراینا، ئەمریکا دەستتێوەردانی دیپلۆماسی دەبێت و دەستیشی کراوە دەبێت لە ئەگەری ڕوودانی هەر سیناریۆیەکی تردا".

کۆشکی سپی باسی لەوەش کردووە کە بایدن جەختی کردووەتەوە لە سەپاندنی سزای قورس بەسەر ڕووسیادا ئەگەر بێتو ئۆکراینا داگیر بکات و ڕێنمایی حکومەتی مۆسکۆشی کردووە کە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی هەڵبژێریت.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە، یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەم دوو سەرۆکەیە لە دوای مانگی (١٢) ی ساڵی ڕابردووەوە، هەرچەندە پۆتین پێشنیازی ئەوەی کردبوو کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بۆ ڕۆژی دوو شەممە دوا بخرێت، بەڵام دواتر ئامادەبووە کە ئەمڕۆ پەیوەندییەکە ئەنجام بدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ شەممە، هەر دوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

Paylas: